بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، کەناڵی ئەلجەزیرە لە چڕ بوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و ڕوودانی تەقینەوە لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژاوای ئەو ناوچە هەواڵ دەدەن.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، هاوکات ، درۆنە ناسینەوەییەکان و شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بە شێوەی بەربڵاو لە ئاسمانی غەززە گەشت دەکەن.
بە هۆی ئەو هێرشانەوە، ژمارەیەک شەهید و بریندار هەیە.
لە هەمان کاتدا، ماڵپەڕی هەواڵی ئاکسیوسی ئەمریکا لە زمانی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دژی حەماس لە غەززە دەستی پێکردووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو ماڵپەرە هەواڵیە، تێلاڤیڤ دوای ڕەت کردنەوەی پێشنیارەکانی ئەمریکا بۆ درێژ کردنەوەی ئاگربڕ لەلایەن حەماسەوە، بڕیار بە دەستپێکردنەوەی هێرشەکان دراوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە هەواڵیان دا.
News ID 54336
Your Comment